درێژه‌ی هێرشی پۆلیسی توركیه‌ بۆسه‌ر ناوچه‌ كوردنشینه‌كان

610 (1)
راپۆرته‌كان باس له‌ درێژه‌ی گه‌مارۆدانی شاری كوردنشینی “سوور” له‌ ئۆستانی دیاربه‌كر و چڕتر بوونه‌وه‌ی هێرشی پۆلیسی توركیه‌ له‌دژی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ ده‌كه‌ن.
راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوابه‌دوای راگه‌یاندنی حكومه‌ت نیزامی له‌م شاره‌، پۆلیس و هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی توركیه‌ ئه‌ڵقه‌ی گه‌مارۆی شاریان زیاتر كردۆته‌وه‌. پۆلیس بۆ سه‌ركوت و ترساندنی خه‌ڵك له‌ چه‌كی قورس كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌. ده‌وترێت، هێزه‌كانی پۆلیس هه‌روه‌ها به‌ هێرش بۆسه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سوور، خه‌ڵكیان داوه‌ته‌ به‌ر گولله‌. خه‌ڵكی خه‌باتكاری سوور به‌ تایبه‌ت لاوان به‌ خۆڕاگری له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی پۆلیس، رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له ‌خه‌ڵكی شاری دیاربه‌كریش بۆ مه‌حكوم كردنی هێرشی هێزه‌كانی پۆلیسی توركیه‌، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.