درێژه‌ی هێرشی پۆلیسی توركیه‌ بۆسه‌ر ناوچه‌ كوردنشینه‌كان

924
رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی سه‌رماوه‌ز، له‌ جه‌ریانی درێژه‌ی هێرشی چه‌كدارانه‌ی هێزه‌كانی تایبه‌تی پۆلیسی توركیه‌ بۆسه‌ر شارستانی “نه‌سیبین”ی كوردستانی ئه‌و وڵاته‌، دوو كه‌سی دیكه‌ كوژران و بریندار بوون.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، پۆلیس و هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی توركیه‌ دوای راگه‌یاندنی حكومه‌ت نیزامی له‌ شارستانی نه‌سیبین و قه‌ده‌غه‌ كردنی هاتووچۆی خه‌ڵك، هێرشیان كرده‌ سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌. له‌ ئاكامی هێرشی و ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی توركیه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی “دجله‌”، دوو لاو به‌ توندی بریندار بوون، به‌ڵام یه‌كێكیان به‌ هۆی كاری بوونی برینه‌كه‌ی، له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.