رۆژی سێشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز، له جه‌ریانی درێژه‌ی هێرشی چه‌كدارانه‌ی هێزه‌كانی تایبه‌تی پۆلیسی توركیه بۆسه‌ر شارستانی “نه‌سیبین”ی كوردستانی ئه‌و وڵاته، سێ كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی راپۆرته‌كان، پۆلیس و هێزه تایبه‌ته‌كانی توركیه دوای راگه‌یاندنی حكومه‌ت نیزامی له شارستانی نه‌سیبین و قه‌ده‌غه كردنی هاتووچۆی خه‌ڵك، هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شاره. له ئاكامی هێرشی و ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی توركیه له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا تا ئێستا لانیكه‌م شه‌ش كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه. له لایه‌كی دیكه‌وه پشتیوانی جه‌ماوه‌ریی له ئۆستانی دیاربه‌كر له خۆڕاگری و خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستانی توركیه له چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێشه‌وه ده‌ستیپێكردووه و هه‌روا به‌رده‌وامه.