درێژه‌ی وتووێژه‌ی هه‌سته‌ییه‌كان له‌ ڤییه‌ن

438y
جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی به‌ هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئێرنا”ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ وتووێژه‌ هه‌سته‌ییه‌كان رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ شاری “ڤییه‌ن” ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ده‌ورێكی دیكه‌ له‌ وتووێژه‌ هه‌سته‌ییه‌كانی رژیم و گروپی ١+٥، له‌ ڤییه‌ن كۆتایی پێهات. ئه‌م ده‌وره‌ له‌ وتووێژه‌كان بۆ نوسینی ده‌قی رێكه‌وتنی كۆتایی له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ده‌ستیپێكردبوو و تا نیوه‌ڕۆی رۆژی جومعه‌ درێژه‌ی كێشا. له‌م وتووێژانه‌دا جێگرانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژیم و “هێلگا ئێشمید” جێگری به‌رپرسی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تی ئۆروپا له‌ لایه‌ن گروپی ١+٥، هاوكات له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی كارشناسی دوو لایه‌ن حزووریان بوو.