درێژه‌ی وتووێژه‌ هه‌سته‌ییه‌كان له‌ ڤییه‌ن

480y
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی مانگی جۆزه‌ردان وتووێژه‌ هه‌سته‌ییه‌كانی نێوان رژیمی كۆماری ئیسلامی و زلهێزه‌كانی جیهانی، بۆ نوسینی رێكه‌وتنی چڕوپڕی كۆتایی، له‌ “ڤییه‌ن”ی ئۆتریش درێژه‌ی پێدراوه‌.بڕیاره‌ له‌ جه‌ریانی ئه‌م وتووێژانه‌، راوێژگه‌لێكی دوولایه‌نه‌ و سێ لایه‌نه‌ به‌ به‌شداری جێگرانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی و ئامریكا و به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تی ئوروپا، به‌ڕێوه‌بچێت. “وه‌ندی شێرمه‌ن” جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریكایش به‌ وتووێژه‌كان په‌یوه‌ست بووه‌. وتووێژه‌كان له‌ ئاستی جێگران، بڕیاره‌ تا رۆژی جومعه‌ ٨ی مانگی جۆزه‌ردان، درێژه‌ بكێشێت و پاشان وه‌زیره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رژیم و ئامریكا، رۆژی شه‌ممه‌ له‌ “ژنێڤ”ی سوئیس له‌گه‌ڵ یه‌كتر، چاوپێكه‌وتنیان هه‌بێت.