درێژه‌ی وتووێژه‌ هه‌سته‌ییه‌كان له‌ سوئیس

726t
دانیشتنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رژیم و گروپی ١+٥ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تی ئوروپا له‌ شاری “لۆزان”ی سوئیس درێژه‌ی كێشا.وتووێژی چڕوپڕ له‌ ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و گروپی ١+٥، دوایین ده‌وری وتووێژه‌ هه‌سته‌ییه‌كان له‌ موڵه‌تی دیاریكراو له‌ لایه‌ن دوو لایه‌نه‌وه‌. هه‌یئه‌تی نوێنه‌ران هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا نیوه‌شه‌وی سێشه‌ممه،‌ ئاكامێكی گونجاو به‌ده‌ست بێنن. گروپی ١+٥ و ئێران قه‌بووڵیان كردووه‌ تا ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، وتووێژه‌كان له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كان، كۆتایی پێبێنن و له‌ ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان، دوایین رێكه‌وتنی چڕوپڕ له‌و رێكه‌وته‌دا ئیمزا بكه‌ن. دیپلۆماتێكی رۆژئاوایی به‌ هه‌واڵنێری رۆیتێرزی راگه‌یاند، سێ خاڵی گرینگ بۆ گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنه‌كان، ماوه‌ته‌وه‌.