درێژه‌ی وتووێژه دوو لایه‌نه‌كانی رژیم و ئامریكا

606t
رۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وی ئامریكا له‌ میسر پێداگری كرد كه‌ سه‌ره‌ڕای به‌ره‌وپێشچوونی وتووێژه‌ هه‌سته‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌روا كه‌لێنه‌ گرینگه‌كانیش چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌.وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئامریكا به‌ هوشدار سه‌باره‌ت به‌ نزیك بوونه‌وه‌ی زووترین كاتی دیاریكراو سه‌باره‌ت به‌ وتووێژ هه‌سته‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و كاته‌ ماوه‌ رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌. “جان كری” هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌ ئامانج له‌ وتووێژه‌ هه‌سته‌ییه‌كان گه‌یشتن به‌ هه‌ر رێكه‌وتنێك نییه‌، به‌ڵكوو گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنێكی گونجاوه‌. هه‌واڵنێری رۆیتێرز رۆژی جومعه‌، رایگه‌یاند كه‌ نوێنه‌رانی رژیمی كۆماری ئیسلامی و گروپی ١+٥ هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ لۆزانی سوئیس له‌گه‌ڵ یه‌ك دیداریان هه‌یه‌ تا سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی چاودێڕی له‌سه‌ر گرینگترین چالاكییه‌‌ هه‌سته‌ییه‌كانی ئێران لانیكه‌م بۆ ١٠ ساڵ، له‌ به‌رامبه‌ر كۆتایی به‌ره‌به‌ره‌ی ته‌رحریمه‌كان له‌دژی ئێران وتووێژ بكه‌ن.