درێژه‌ی پشتیوانی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ حه‌وسییه‌كانی یه‌مه‌ن

680t
له‌ درێژه‌ی ره‌وتی پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ گروپی شیعه‌ی حه‌وسی، ژماره‌یه‌ك له‌ برینداره‌كانی ئه‌م گروپه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ تاران گواسترانه‌وه‌.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ته‌سنیم”، به‌رپرسی تیمی پزیشكی برینداره‌كانی یه‌مه‌ن له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاندووه‌: “٥٢ كه‌س له‌ برینداره‌كانی ته‌قینه‌وی خۆكوژی له‌ “سه‌نعا” پێته‌ختی یه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی برینه‌كانیان بۆ تاران گواسترانه‌وه‌.” ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ یه‌مه‌ن هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌. به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، واحیده‌كانی ئه‌رته‌شی یه‌مه‌ن و هێزه‌كانی وه‌فاداری به‌ “مه‌نسوور هادی”، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی مانگی خاكه‌لێوه‌ پێشیان به‌ هێرشی هێزه چه‌كداره‌ حه‌وسیه‌كان بۆسه‌ر شاری “عه‌ده‌ن” گرت و چه‌ندین كه‌س له‌وانیان كوشت.