درێژه‌ی په‌لاماری توندووتیژانه‌ی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل بۆسه‌ر خه‌ڵكی فه‌له‌ستین

803
له‌ درێژه‌ی شه‌پۆلی توندووتیژانه‌ی سێ مانگی رابردووی نێوان ئه‌رته‌شی ئیسرائیل و خه‌ڵكی فه‌له‌ستین، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی به‌فرانبار، چوار فه‌له‌ستینی دیكه‌ش به‌ ده‌ستی چه‌كدارانی ئیسرائیلی كوژران.
راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چه‌كدارانی ئه‌ر‌ته‌شی ئیسرائیل به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك چوونه‌ته‌‌ ناو‌ ئوردووگای فه‌له‌ستینیه‌كان. به‌ دوای خۆراگریی و دیفاعی خه‌ڵك، چه‌كدارانی ئیسرائیل ته‌قه‌یان له‌ به‌شداربوانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ كردووه.‌