درێژه‌ی پێشلكردنی حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاران

952
راپۆرته‌كان باس له‌ درێژه‌ی ره‌وتی دواخران له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران ده‌كه‌ن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی ٤٠ كرێكاری شیركه‌تی په‌یمانكاری ساختمان و دامه‌زراندنی سه‌نایه‌عی پێترۆشیمی “ئێی .سی .سی”، به‌ بیانووی كه‌مبوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی، له‌ ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا دواخراوه‌. له لایه‌كی دیكه‌وه‌ مه‌زایای دوخراوی نزیكه‌ی ٣٠٠ كرێكاری شیركه‌تی “ئاریاناران”ی مسی سه‌رچشمه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ كرێكارانی شاغڵ له‌م مه‌عده‌نه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ بێ تازه ‌كردنه‌وه‌ی قه‌رارداد، درێژه‌ به‌ كاركانیان ده‌ده‌ن و ئه‌م مه‌له‌سه‌یه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ نیگه‌رانی داهاتووی ئه‌منیه‌تی شوغڵیان بن.