درێژه‌ی پێشڕه‌وی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ سوریه‌

15

له‌ درێژه‌ی پێشڕ‌ه‌وی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی خه‌باتكاری كورد له‌ ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” له‌ سوریه‌، ئه‌م هێزانه‌ توانیان بگه‌نه‌ ٥٠ كیلومێتری شاری “ره‌قه‌” كه‌ پایه‌گای سه‌ره‌كی داعشه‌.به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، هێزه‌ خه‌باتكاره‌ كورده‌كان پایه‌گایه‌كی داعشیان كۆنتڕۆڵ كردووه‌ و گه‌یشتوونه‌ته‌ نزیك شاری “عه‌ینۆلعیسا” له‌ باكووری شاری ره‌قه‌. به‌ وته‌ی به‌ڕێوبه‌ری رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌، ئه‌م رووداوانه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داعش له‌ ناوه‌ندی سه‌ره‌كی خۆی، له‌ حاڵی هه‌ره‌سهێنانه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا به‌ پێی راپۆرتی “رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌”، له‌ درێژه‌ی كرده‌وه‌ جه‌نایه‌تكارانه‌كانی داعش، ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه‌ دوو تازه‌لاویان به‌ تۆمه‌تی رۆژوو نه‌گرتن له‌ مانگی ره‌مه‌زان، ئێعدام كردووه‌.