ساڵی نوێ هه‌تاوی له حاڵێكدا ده‌ستیپێكرد كه كرێكارانی كارخانه‌ی “فولاد و چۆدهنی دوروود” هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی لوڕستان، وه‌كوو جاران مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت.كارخانه‌ی فولاد و چۆدهنی دوروود ١٤٠ كرێكاری قه‌راردادی و ره‌سمی هه‌یه كه سه‌ره‌ڕای دواخرانی ٥ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایای كۆتایی ساڵ، نزیكه‌ی دوو ساڵ مافی بیمه‌ی كرێكارانیش به سازمانی بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر چه‌ند مانگ جارێك ده‌فته‌رچه ده‌رمانیه‌كانی كرێكاران، به ئێعتبار و سفارشی به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ئمینی ئیجتماعی نوێ ده‌كرێته‌وه.