به پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری ئاڵمان”، ده‌وڵه‌تی نوێی یونان به‌نیازه به‌رنامه‌ی خسووسی سازی به‌نده‌ری “پیرئۆس” گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری ئه‌م وڵاته كه له مانگی ژانویه‌دا راگیرابوو، سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێبكاته‌وه.جێگری سه‌رۆك وه‌زیری یونان رایگه‌یاند كه، ده‌وڵه‌ت ئاماده‌یه، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌دا، به‌شێكی گه‌وره له به‌نده‌ری “پیرئۆس” بفرۆشێت. ناوبراو داوای له ده‌وڵه‌تی چین كردووه تا له موزایه‌ده‌ی كڕینی ئه‌م به‌نده‌ره‌دا به‌شداری بكات. به‌شێك له به‌نده‌ری پیرئۆس له ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی سه‌ربه شیركه‌تی ته‌رابه‌ری ده‌ریایی “كۆسكۆ” بوو، كه شیركه‌تێكی ده‌وڵه‌تی “چین”ه. حیزبی سیریزای یونان پاش سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت به سه‌رۆك وه‌زیری ئالكسی سیپراس رایگه‌یاندبوو، دژ به سیاسه‌تی خسووسی سازی ده‌وڵه‌تی پێشۆوه، هه‌ر بۆیه به‌رنامه‌ی فرۆشی زیاتر له ٦٧ له‌سه‌دی به‌نده‌ری “پیرئۆس”ی راگرتبوو. كارناسانی ئابووری ده‌ڵێن، ده‌وڵه‌تی تازه‌ی یونان به‌هۆی گوشاری ده‌ره‌كی و قه‌یرانی ئابووری ناچار بووه سیاسه‌تی چاكسازی خۆی بگوڕێت