درێژه‌ی چالاكیه‌ ته‌بلیغیه‌كان به‌ بوونه‌ی هاتنی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ سنه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به‌ بڵاو كردنه‌ه‌وه‌ی تراكت، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان به‌رز ڕاگرت.

بو پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، چالاكانی كۆمه‌ڵه‌  و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت و نووسینی درووشم له‌ گه‌ڕه‌كه‌كان و شه‌قامه‌كانی شار سنه‌، له‌وانه‌ “غه‌فوور، “كه‌ڵه‌كه‌جاڕ، “جامی،مه‌ردووخ، “وه‌كێڵ، “كه‌مێز، “چوارباخ، “فه‌ره‌ح، “چواردیواری، “ده‌فته‌ر فه‌نی، “بلوار كوردستان” و “په‌نجی ئازه‌ر، هاتنی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستیان به‌رز ڕاگرت.