درێژه‌ی چالاكی ته‌بلغی به‌ بۆنه‌ی ١١ی خه‌رمان له‌ سنه‌

386
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی خه‌رمانان، دۆستان و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سنه‌ جارێكی تر به‌م بۆنه‌وه‌ مه‌راسم و چالاكی ته‌بلیغیان به‌ڕێوه‌برد. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هه‌زاران په‌یامه‌ك له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئێران له‌ لایه‌ن هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه و‌ حێزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ ناوه‌رۆكی “رۆژێك كه‌ هه‌تاوی گه‌شی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران تلووع بكات، پیرۆز بێت ١١ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی و بژی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران” بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ به‌ره‌وڕووی پێشوازی خه‌ڵك بۆوه‌.