درێژه‌ی چالاكی ته‌بلیغی به‌ بۆنه‌ی ١١ی خه‌رمانان له‌ سنه‌

326
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له‌ دۆستدارانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ درێژه‌ی چالاكی ته‌بلیغی به‌ بۆنه‌ی ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، له‌ ئاستی شاری سنه تراكتیان بڵاو كرده‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له‌ دۆستدارانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكتگه‌لێك له‌ ژێر ناوی “پیرۆز بێت ١١ی خه‌رمانان ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران”، له‌ ئاستی شاری سنه‌ له‌وانه‌ “قه‌تارچیان، تازه‌وا، خیابانی مه‌ردۆخ، وه‌كیل، كوچه‌كانی سه‌فه‌ری، به‌هاران، خیابانی ئه‌رده‌ڵان و پشت باشگای سپای پاسداران”، ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حێزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان رێز لێگرت. شایانی باسه‌ زۆرێك له‌ دانیشتووانی شاری سنه‌، به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ تراكته‌كانیان ده‌خوێنده‌وه‌.