له درێژه‌ی چالاكی ته‌بلیغی به بۆنه‌ی ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسووڕاوان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه، له ئاستی ئه‌م شاره چالاكی ته‌بلیغیان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له دۆستانی كۆمه‌ڵه و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران به بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت له ئاستێكی به‌ریندا له شاری سنه له‌وانه “چواڕای وه‌كیل، شه‌قامی مه‌ردۆخ، قه‌تارچیان، به‌رده‌م ده‌بستانی خوسره‌وی كوردستانی، حه‌سه‌ن ئاوا، شه‌قامی ئه‌رده‌ڵان، پشت ده‌بیرستانی ره‌نج ئاوه‌ری، سالۆنی ته‌ختی، شه‌هره‌كی كه‌شاوه‌رز، شاڵمان، شه‌قامی شه‌ریف ئاوا، غه‌فور، تاناكۆرا، بیمارستانی شوهه‌دا، موارهك ئاوا، پاركی ئای تی، ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌ت، شه‌هره‌كی سه‌عدی فازی ١ و دوو، كه‌مه‌ربه‌ندی ٢٥، خیابانی نه‌بوه‌ت و شه‌قامی ئه‌ده‌ب”، رێزیان له ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران گرت.