به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دۆستان و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران جارێكی دیكه بۆ پێشوازی له ٢٦ی رێبه‌ندان رۆژی كۆمه‌ڵه له ئاستی شاری سنه چالاكی ته‌بلیغیان وه‌ڕێخست.
رۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی مانگی رێبه‌ندان هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له جه‌ریانی ئه‌م چالاكیه ته‌بلیغیه، بۆ رێزگرتن له رۆژی كۆمه‌ڵه له ئاستی شاری سنه تراكتیان بڵاو كرده‌وه و له به‌رزاییه‌كانی زاڵ به‌سه‌ر شار له‌وانه “كێوی ئاویه‌ر و كوچكه ره‌ش”، ئاڵای سووریا‌ن هه‌ڵواسی.