درێژه‌ی چالاكی ژینگه‌پارێزی له‌ ئیلام

674
رێکخراوی لایەنگرانی ژینگەی ئیلام بە مەبەستی پاراستنی ژینگە، شوێنه‌كانی هاتووچۆی گشتی ئه‌و شاره‌یان خاوێن كرده‌وه‌.
ڕێکخراوی مەدەنیی لایەنگرانی ژینگەی ئیلام، بە داکوتانی پارچەنووسراوە بە ناوه‌رۆكی ژینگەپارێزی و به‌ دانانی کیسەی زبڵ لە شوێنە سەرەکییەکان، ژینگه‌ی ئه‌و شاره‌یان خاوێن كرده‌وه‌ و پێشیان بە پیسبوونی گرت. شایانی باسه‌ ئه‌م هه‌وڵه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی خۆڕسك به‌ڕێوه‌چوو، به‌ره‌وڕووی پێشوازی خه‌ڵك بۆوه‌.