درێژه‌ی چالاكی ژینگه‌پارێزی له‌ شاره‌كانی كوردستان

641t
رۆژی شه‌ممه‌ ٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌رزشكارانی كوردستان له‌ سه‌روبه‌ندی ساڵی نوێ شوێنه‌ گه‌شتیاری و سه‌یرانگاكانیان له‌ شاره‌كانی بانه‌، بۆكان و مه‌ریوان، له‌ زبڵ و پاشماوه‌كان خاوێن كرده‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، وه‌رزشكارانی تیمی دووچه‌رخه‌ سواری “ئاشتی” له‌ شاری مه‌ریوان، ده‌وروبه‌ری زرێبار و سه‌یرانگای “بیلوو” و هاوكات تیمی كوهنه‌وه‌ردی “موقبیل هونه‌رپه‌ژوو” له‌ “بۆكان”یش ده‌وروبه‌ری داره‌كانی باخی ته‌پۆڵكه‌ی “بێژنگ به‌سه‌ر” و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی ژینگه‌ی كوردستان له‌ شاری بانه‌، گۆڕستانی سلێمان به‌گی ئه‌م شاره‌یان، له‌ هه‌بوونی زبڵ و پاشماوه‌كان خاوێن كرده‌وه‌.