له درێژه‌ی چالاكی ژینگه‌پارێزی له كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگی پاراستنی ژینگه، لایه‌نگرانی ژینگه له شاره‌كانی ورمێ و سنه، چالاكی ژینگه‌پارێزییان به‌ڕێوه‌برد.لاوان و لایه‌نگرانی ژینگه له كرده‌وه‌یه‌كی خۆڕسكدا، ٥٠٠ بنه داریان له دارستانه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئاوایی “راژان” سه‌ر به به‌شی سیلوانای ورمێ چاند. ئه‌م نمامانه له دۆڵی “ره‌به‌ت”ی رژان چێندران و لایه‌نگرانی ژینگه ئامانجی ئه‌م كرده‌وه‌یان، پاراستنی ژینگه ناولێبرد. له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌ی “ئاسۆ” له شاری سنه به سه‌رنجدان به قه‌یرانی ئاو له‌م شاره، له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ كه‌م بوون و قه‌یرانی ئاو، له نێو مه‌دره‌سه‌كان، دانیشگاكان و بانك و ئیداره‌كانی ئه‌م شاره پۆستریان بڵاو كرده‌وه. كه‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی بارینی ئاو و زه‌خیره‌ی ئاوی سه‌دی قشڵاق، هاوڵاتیانی شاری سنه‌ی به‌ره‌وڕووی قه‌یرانی كه‌م ئاوی كردۆته‌وه و به پێی راپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئاو له ئۆستانی كوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وته له شاری سنه درێژه بكێشێت، ئه‌م شاره تا نزیكه‌ی یه‌كمانگی دیكه به‌ره‌وڕووی بێ ئاوی ده‌بێته‌وه. شایانی باسه هه‌ڵمه‌تی چالاكی ژینگه‌پارێزی كه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو له كوردستان ده‌ستی پێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه، زۆربه‌یان به شێوه‌ی خۆڕسك و به بێ پشتیوانی ناوه‌نده حكومه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌چوون.