درێژه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكارانی كۆچبه‌ر له‌ قه‌ته‌ر

722رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا له‌ درێژه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكارانی خارجی له‌ قه‌ته‌ر نیگه‌رانی ده‌ربڕی.
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌م به‌یانییه‌دا كه‌ پێش له‌ ساڵڕۆژی راگه‌یاندنی میزبانی جامی جه‌هانی ٢٠٢٠ی فوتباڵ به‌ قه‌ته‌ر ده‌ریكرد، جه‌ختی كرده‌وه‌: “سوئیستفاده‌ له‌ كرێكارانی كۆچبه‌ر له‌ قه‌ته‌ر سه‌ره‌ڕای ئیسڵاحاتێك كه‌ له‌ كاتی كه‌سبی میزبانی جامی جه‌هانی فوتباڵ روویداوه‌، هه‌روا به‌رده‌وامه‌ و ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ لایه‌ن خاوه‌نكارانه‌وه‌ ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌.” شایانی باسه‌ كرێكارانی كۆچبه‌ر، ٩٤ له‌سه‌دی هێزی كاری قه‌ته‌ر پێكدێنن.