درێژه‌ی کۆکردنەوەی دیشی ماهوارەی خەڵک لە تێکاب

864
به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، هێزە ئینتیزامییه‌كانی رژیم لە شاری تێکاب لە پەلامارێکی دیکەدا دەستیان كردووه‌ به‌ کۆکردنەوەی ماهوارەكانی خەڵک.
لە رۆژی شەممەوە هێزە ئینتیزامییه‌كانی تێکاب دەستیان کردووه‌ به‌ کۆکردنەوەی ماهوارەكانی خەڵک‌ و لە زۆر جێگادا بەبێ ئیزنی خاوەن ماڵه‌كان‌ چوونه‌ سه‌ر بانه‌كان و سەرەڕای کۆکردنەوەی دیشی ماهوارەکان، زیانێكی زۆریشیان بە خەڵکەکە گەیاندووە. هەوڵی رژیم بۆ رێگری لە دەستڕاگەیشتنی خەڵک بە زانیاریی ئازاد و کۆکردنەوەی ماهوارە لە حاڵێکدایە کە جێگری‌ به‌رنامه‌داڕێژی ئابووریی ستادی‌ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قاچاغی‌ كاڵا دانی به‌وه‌ دانا كه‌ زیاتر لە ٩٠ له‌سه‌دی خەڵکی ئێران چاو له‌ ماهوارە ده‌كه‌ن و دوای كۆكردنه‌وه‌ی ماهواره‌كان سه‌رله‌نوێ دایده‌مه‌زرێننه‌وه‌.