درێژه‌ی گه‌مارۆدانی شاری سوور له‌ لایه‌ن پۆلیسی توركیه‌

623
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ره‌زبه‌ر، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیه‌ له‌ چواره‌مین رۆژی گه‌مارۆدانی شاری كوردنشینی “سوور” له‌ ئۆستانی دیاربه‌كر، چوونه‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌م شاره‌ و هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵه‌كانی خه‌ڵك.
خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌م شاره‌ رژانه‌ شه‌قامه‌كان و له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی پۆلیس، مقاومه‌ت و خۆڕاگریان كرد. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پۆلیسی توركیه‌ به‌ هێرش بۆسه‌ر ماڵه‌كانی خه‌ڵك و ته‌فتیش كردنی ئه‌وان، هه‌ر ئێستا ئه‌م شاره‌یان به‌ ئۆتۆمبیلی زرێهی گه‌مارۆ داوه‌.