درێژه‌ی گه‌مارۆدرانی ناوچه‌ كوردنشینه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیه‌

697
راپۆرته‌كان باس له‌ درێژه‌ی گه‌مارۆدران و هێرشی خه‌ڵكی ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی توركیه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌ ده‌كه‌ن.
مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی توركیه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ دوای ١٢ رۆژ حكومه‌ت نیزامی و هێرش بۆسه‌ر شاری “نه‌سیبین”، هاوكات له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری “جه‌زیره‌”ش یاسای قه‌ده‌غه‌ كردنی هاتووچۆی راگه‌یاند. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌جه‌ریانی ته‌قه‌ی پۆلیس له‌ “نه‌سیبین” لاوێكی دیكه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خۆڕاگری جه‌ماوه‌ریی له‌م ناوچانه‌ هه‌روا به‌رده‌وامه‌. رۆژی چوارشه‌ممه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی قامیشلوو به‌ مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی پشتیوانی له‌ خه‌باتی خه‌ڵكی نه‌سیبین به‌ره‌و سنوور وه‌ڕێكه‌وتن و رێپێوان و خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.