دوابه‌دوای درێژه‌ی هێرشی پۆلیسی توركیه بۆسه‌ر ناوچه كوردنشینه‌كانی ئه‌م وڵاته و په‌ره‌سه‌ندنی نارامییهكان له ئۆستانی دیاربه‌كر و ماردین، پۆلیسی توركیه له دوو شاری “لیجه و حانی”ش حكومه‌ت نیزامی راگه‌یاندووه.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه به كه‌سانێك كه له ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه، هێرشیان ده‌كاته سه‌ر و رایانگه‌یاندووه: تا كاتێك ئیزنیان نه‌داوه كه‌س مافی هاتنه‌ده‌ره‌وه له ماڵی نییه. هاوكات گه‌مارۆدرانی شاری “نه‌سیبین” له ئۆستانی ماردین له لایه‌ن ئه‌رته‌ش و پۆلیسی توركیه هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه و رۆژی جومعه چووه نێو هه‌شته‌مین رۆژی خۆیه‌وه. راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له جه‌ریانی هێرشی هێزه‌كانی پۆلیسی توركیه بۆسه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م شاره، دوو لاو كوژران و دوو كه‌سیش بریندار بوون. شایانی باسه بڕانی ئاو، به‌رق و ئینترنێت له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری نه‌سیبین بارودۆخی ژیانی خه‌ڵكی به شێوه‌یه‌كی جیدی تووشی كێشه كردووه.