درێژه‌ی گه‌وره‌ترین مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌كانی ئامریكا

337t

“هه‌واڵنێری رۆیتێرز”، هه‌واڵی مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌كانی ئامریكا كه‌ رۆژی ١ی مانگی رێبه‌ندان ده‌ستیپێكردووه‌، راگه‌یاند.
ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌كان له‌ ساڵی ١٩٨٠ زایینی تا ئێستایه‌. یه‌كیه‌تی كرێكاریی رێكخه‌ری ئه‌م مانگرتنه‌، خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست، هه‌بوونی سیاسه‌تی گونجاوتر بۆ ئیمه‌نی كرێكاران و كه‌مبوونه‌وه‌ی حزووری په‌یمانكارانی خارجی له‌م یه‌كیه‌تیه‌ له‌ پاڵاوگه‌كانه‌. شایانی باسه‌ كه‌ مانگرتنی كرێكاران كۆتاییه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو په‌ره‌یسه‌ند و كرێكارانی پاڵاوگه‌كانی “وایتینگ” شیركه‌تی “بی پی” له‌ ئه‌یاله‌تی ئیندیانا و هه‌روه‌ها پاڵاوگه‌ی هاوبه‌شی ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌گه‌ڵ “هاسكی ئێنێرژی” له‌ تۆڵدۆ له‌ ئه‌یاله‌تی ئۆهایۆش، به‌م مانگرتنه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون. به‌ گشتی تا ئێستا ١١ پاڵاوگا و ناوه‌ندی ته‌ولیدی له‌م مانگرتنه‌دا به‌شداریان كردووه‌.