درێژه‌ی گواستنه‌وه‌ی زیندانیانی مه‌حكوم به‌ ئێعدام بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی

603y
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی جۆزه‌ردان، پێنج زیندانی دیكه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ركرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام، ره‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی “كرمان” كران.ئه‌م پێنج زیندانییه‌ كه‌ كه‌سێكیان ژن و چوار كه‌سیشیان پیاو راگه‌یه‌ندراوه‌، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی كڕین و فرۆشی “مه‌وادی موخه‌در” به ئێعدام مه‌حكوم كراون. ئه‌م راپۆرته‌ هه‌وره‌ها راگه‌یاندووه،‌ لانیكه‌م ١٣ زیندانی دیكه‌، هه‌روا له‌ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، چاوه‌روانی به‌ركرده‌وه‌ دره‌هێنانی حوكمی ئێعدامن.