درێژه‌ی گوشارخستنه‌ سه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری

172y
شه‌پۆلی گوشار خستنه‌سه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئێران و كوردستان به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، به‌ شێوه‌یه‌كی بێ وێنه‌ په‌ره‌یسه‌ندووه‌.
له‌ سه‌روبه‌ندی رۆژی جیهانی كرێكار ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌وانه‌ “ره‌زا ئه‌مجه‌دی”، پێدرام نه‌سرۆڵڵاهی، كورش به‌خشه‌نده‌ و حامێد مه‌حمودی نژاد له‌ شاری سنه‌، مه‌حمود ساڵحی و سه‌ید عه‌لی حوسه‌ینی له‌ شاری سه‌قز، عوسمان ئیسماعیلی له‌ مهاباد، نیزام سادقی له‌ شاری كامیاران، حه‌سه‌ن ره‌سول نژاد له‌ بۆكان، جه‌ماڵ میناشیری، هادی ته‌نومه‌ند، قاسم موسته‌فا پوور و ئیبراهیم موسته‌فاپوور له‌ سه‌قز، ئیبراهیم مه‌ده‌دی و داوود ره‌زه‌وی له‌ شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و یان حوكم دراون. “ئارام زه‌ندی و فواد زه‌ندی”ش هه‌روا له‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌ له‌ زیندان راگیراون. یوسف ئاب خه‌رابات و واحێد سه‌یده‌ هه‌ڵسوڕاوانی كرێكاری شاری بۆكان، رێبوار عه‌بدوڵڵاهی و مه‌نیژه‌ سادقی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه‌، بێهنام ئیبراهیم زاده‌ له‌ شاری تاران و هه‌روه‌ها شاهرۆخ زه‌مانی و محه‌ممه‌د جه‌ڕاحی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری خه‌ڵكی ئازه‌ربایجان هه‌روا له‌ زینداندا به‌ند كراون. هه‌روه‌ها له‌م رۆژانه‌ی دواییدا هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئێران و كوردستان له‌وانه‌ خالێد حوسێنی، جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده‌، حامێد نه‌باتی له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ بانگ و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌ كه‌ له‌ مه‌راسمه‌كانی رۆژی جیهانی كرێكاردا به‌شداری نه‌كه‌ن. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ حوكمی ٩ مانگ زیندان بۆ فه‌ردین میره‌كی، پێنج ساڵ و ٩١ رۆژ زیندان بۆ مێهرداد ئه‌مین وه‌زیری و دوو ساڵ زیندان بۆ فه‌رزاد مورادی نیا له‌ لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه‌ ته‌ئید كراوه‌