درێژه‌ی گوشاری شاره‌داری بۆسه‌ر ده‌ستفرۆشانی شاری سنه‌

843
شارەداری شاری سنە جارێكی تر بەو دەستفرۆشانەی کە لە ده‌وروبه‌ری بازاڕی تاناکۆرا کار ده‌كه‌ن، هۆشداری داوە کە  ده‌بێ هه‌رچی زووتر جێگاکەیان چۆڵ بکەن.
ئەم دەستفرۆشانە کە ژمارەیان زیاتر له‌ ٣٠٠ كه‌س ده‌بێت، تەنیا سەرچاوەی داھاتیان له‌م رێگایه‌وه‌ دابین ده‌بێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە شارەداری شاری سنە بڕیاری داوە ئەوان دەبێت ئەو شوێنانە چۆڵ بکەن و برۆن بۆ شوێنێکی تر کە بە وتەی دەستفرۆشەکان شوێنێکی باش نییە و لەوێ ھاتوچوو کەمە و ئەو داھاتە کەمەی کە ئێستا ھەیانه‌ بۆیان دابین نابێت، بەم بۆنەوە رایانگەیاندووە به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئەم شوێنەی ئێستایان چۆڵ ناکەن. شایانی باسە کە شارەداریی بڕیارێکی ١٠ رۆژه‌ی  لە بەرچاوو گرتووه‌ کە ئێستا هه‌فته‌یه‌كی بەسەرچووە.