درێژه‌ی گوشار بۆسه‌ر هاوڵاتییانی به‌هایی له‌ شیراز

602t

به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، له‌ ئاكامی درێژه‌ی گوشار خستنه‌سه‌ر هاوڵاتییانی به‌هایی، مه‌ئموورانی رژیم له‌ شیراز هێرشیان كرده‌سه‌ر ماڵی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ و ده‌ستیاندایه‌ پشكنین و زه‌وت كردنی كه‌له‌وپه‌له‌ شه‌خسیه‌كانیان.شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا، ماڵی زیاتر له‌ ٢٠ هاوڵاتیی به‌هایی له‌ شیراز له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمه‌وه‌ ته‌فتیش و دواتر سه‌رجه‌م كتێب، نووسراوه‌، كامپیۆتر، له‌پتاپ و موبایله‌كانیشیان زه‌وت كرا.