درێژه‌ی گوشار له‌دژی بێهنام ئیبراهیم زاده‌

210y
به‌ پێی راپۆرتی “كومیته‌ی دیفاع له‌ بێهنام ئیبراهیم زاده‌”، له‌ درێژه‌ی گوشار و ئازار و ئه‌زیه‌تی “بێهنام ئیبراهیم زاده‌” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری به‌ندكراو، ناوبراو دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌، سه‌رله‌نوێ بۆ به‌ندی ٢ی زیندان گه‌ڕێندرایه‌وه‌.نزیك به‌ ٥ ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و زیندانی كردنی بێهنام ئیبراهیم زاده‌ تێپه‌ڕ ده‌بێت و ناوبراو له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین جار ئه‌شكه‌نجه‌ و لێپرسینه‌وه‌ی لێكراوه‌ و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ مل و كه‌مه‌ری به‌ تووندی زیانیان پێگه‌یشتووه‌ و له‌ بارودۆخێكی خراپی جه‌سته‌یی دا به‌سه‌ر ده‌بات. دوابه‌دوای داواكاری یه‌ك له‌ دوای یه‌ك به‌مه‌به‌ستی ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتنی پزیشكی، رۆژی جومعه‌ ٤ی مانگی گوڵان ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سینا نێردرا و سه‌رله‌نوێ بۆ زیندان گه‌ڕێندرایه‌وه‌ و شه‌وێك له‌ قه‌ره‌نتینه‌ی زیندان راگیرا‌. رۆژی شه‌ممه‌ ٥ی مانگی گوڵان، ناوبراو بۆ به‌ندی دوو ناسراو به‌ به‌ندی “دارولقورئان”، گواسترایه‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →