له درێژه‌ی گوشار له‌دژی گۆرانی بێژانی ژن له ئێران، ئێمام جومعه‌ی رژیم له تاران له قسهوباسێكدا ته‌ك خانی ژنانی له ئێرانی مه‌حكوم كرد و ئه‌مانه‌ی به پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی ئیسلامی ناولێبرد.ناوبراو له وته‌كانی خۆی هه‌روه‌ها هۆنه‌ر و موسیقی و گۆرانیبێژی ژنانی به حه‌رام ناولێبرد. له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، رژیم به ته‌ك خانی ژنان به تووندی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و له سووكایه‌تی پێكردنی روون‌دا ئه‌وانی به “لۆتی” ناولێبردووه. له‌م پێوه‌نده‌دا ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش خانه‌ی موسیقی ئێران هه‌واڵی قه‌ده‌غه كردنی حزوری ژنانی گۆرانیبێژ و ژه‌نیاری له ١٢ ئۆستانی ئێران، راگه‌یاندبوو. شایانی باسه رژیمی دژبهژنی رژیمی كۆماری ئیسلامی، هاوكات له‌گه‌ڵ چڕتر بوونه‌وه‌ی گوشاره‌كان و یاسای سهركوتگهرانه، به‌نیاز بوو تا پێش به حزوری ژنان له بواره جوراۆجورهكانی كومه‌ڵگا له‌وانه حه‌وزه‌ی هۆنه‌ر بكات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كام له كرده‌وه و گه‌ڵاڵه‌ی كۆنه‌په‌ره‌ستانه و دژبه ژنی رژیم، نه‌یتوانیوه پێش به گه‌شه و به‌شداری ژنان له‌م بوارانه‌دا بگرێت.