درێژه‌ی گیر و گرفتی ئاو لە ئاواییەكانی ئیلام

446t

سەرەڕای ئیدیعای فەرمانداری شاری شیرەوانی چەرداوڵ لە ئۆستانی ئیلام كە دەڵێ پڕۆژەکانی گەیاندنی ئاو بۆ ئاواییەكانی دەورووبەری ئەو شارە جێبەجێ كراوە، بەڵام ١٧ ئاوایی ئەم ناوچەیە تەنانەت ئاوی خواردنەوەی خاوێنیشیان دەست ناکەوێ.به‌ پێی راپۆرته‌كان، خەڵکی ١٧ ئاوایی ماوەی چه‌ندین ساڵە لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن ‌و ئەمەش گوشارێكی زۆری بۆسەر ئاواییەكانی ئەم ناوچەیە دروست كردووه‌. خەڵك بەو هۆیە بە ناچاری ئاواییەكانیان جێهێشتووە و روویان لە شارەكان كردووە. شایانی باسە پێشتر و لە سەرەتای وه‌رزی زستان، فەرمانداری ئەم شارە رایگەیاند كە بڕی ٣٠٠ میلیون تمەن بۆ کێشانی ئاو بۆ ئەو ١٧ ئاواییە تەرخان كراوە و لە ماوەی ٤ مانگی داهاتوودا جێبەجێ دەكرێ، ئێستاش گیروگرفتی بێ‌ئاوی لەم ناوچانە هەر وەك خۆی ماوەتەوە و چارەسەر نەكراوە.