درێژی مانگرتنی ته‌ڵافرۆشان له‌ كامیاران

421y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان ته‌ڵا فرۆشانی كامیاران درێژه‌یان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان دا. هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردان، ته‌ڵا فرۆشانی شاری كارمیاران به‌ هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ماڵیات مانیان گرت. شایانی باسه‌ ئه‌م ته‌ڵافرۆشانه‌ به‌ بۆنه‌ی په‌رداخت كردنی ماڵیاتی ساڵی ٩٠، مانیان گرتووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ تا كاتی گه‌یشتی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئه‌وان له‌سه‌ر مانگرتنه‌كه‌یان به‌رده‌وامن. ماڵیاتێك كه‌ هه‌ر دوكانێك ده‌بێ په‌رداختی بكات، نزیكه‌ی ١٥ تا ٢٠ میلیۆن تمه‌نه‌.