درێژی کۆبوونەوەی کارمەندانی پەیمانی مۆخابرات

کۆمەڵێک لە کارمەندانی پەیمانی مۆخابرات، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی مانگی خەرمانان، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەروام بە کۆبوونەوە لە بەرانبەر “سیتادی ئیجرایی فەرمانی خۆمەینی”، خوازیاری جێبەجی کردنی خواستەکانیان بوون.

بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوەیە ڕایانگەیاند کە سەرەڕای چەندین جار کۆبوونەوە و دەبڕینی ناڕەزایەتی، بەڵام بەرپرسانی ڕژیم هیچ سەرەنجێکیان بە داخوازییەکانیان نەداوەتەوە. پێرسۆنێلی مۆخابرات لەو کۆبوونەوەیە خوازیاری دەستبەجی گۆڕانی باروودۆخی پیشەیی و بەستنی گرێبەستی ڕەسمی و هەمیشەیی لەگەڵ شیرکەتی مۆخابرات بوون.