بەڕێوەبەرانی گشتی مه‌دره‌سه‌كانی کوردستان سەرەڕای نایاسایی بوونی پارە وەرگرتن لە خوێندكاران، لەسەر ئەو کردەوەی خۆیان بەردەوامن.
لە نوێترین حاڵەتی وەرگرتنی پارەی نه‌قدی لە خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌كانی کوردستان، بەڕێوەبەرانی مه‌دره‌سه‌ی سەرەتایی “حضرت معصومە” لە روانسەر لە دوو توێی نامەیەکدا داوای پارەیان لە خوێندكاران کردووه. لەو نامەیەدا کە بۆ بنەماڵەی خوێندكاران نێرداروە، داوایان لە بنەماڵەكانیان کردووە کە بڕی ٢٠ هەزار تمەن پارە بۆ مه‌دره‌سه بنێرن. لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا دابین نەکردنی بودجەی پێویست بۆ مه‌دره‌سه‌كانی کوردستان، هه‌زینه‌ی بەڕێوەبردنی مه‌دره‌سه و دابین كردنی پێویستییەکانی مه‌دره‌سه، كه‌وتۆته سەر بنەماڵەی خوێندكاران. بەرپرسانی مه‌دره‌سه‌ی “٢٢ بهمن”ی پیرانشار بە خوێندكارانیان راگەیاندووە کە بۆ وەرگرتنەوەی کارنامەی تێرمی یەک، دەبێ پارەی نه‌قدی بدەن. پێویسته بوترێت كه بەهۆی گوشاری ئابووری، کەمی داهات و هەژاری بنەماڵەكان، زۆربەی خوێندكاران ناتوانن ئەو پووڵه نه‌قدییه په‌رداخت بکەن و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەیکە خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ی ئاواییه‌كانی كوردستان لەگەڵ مەترسیی دەرکران لە مه‌دره‌سه و بێبەش بوون لە خوێندن، بەرەوڕوو ببنەوە.