شەپۆڵێکی تازە لە گۆشارهینان بۆ سەر زیندانیانی سیاسی شاری مه‌هاباد دەستی پێ کردووە.
ژومارەیەکی بەرچاو لە به‌ندكراوان سەرەرای تهحهمۆلكردنی بەشێکی زۆر لە حوکمەکەیان لە موره‌خه‌سی بێبه‌ش كراون و چه‌ند به‌ندكراویش سەرەرای بارودۆخی خراپی جەستی لە چارەسەری پزیشکی و مۆرخەسی بێبەش کراون. “عەلیزەار رەسووڵی . عومەر مونەجمی راد ، جەماڵ قادر نژاد ، فاروق سامانی ، خدر رەسووڵ مورەوەت ، فایەق چیڕە ، ئاژوان ساڵح زادە ، ئاسۆ عەزیزی”. بەشێکن لەو کەسانەی کە دوای تهحهمۆلكردنی ماوەیەکی زۆر لە حوکمەکەیان، هه‌تا ئێستا ئیجازەی مۆرخەسیان پێ نەدراوە. عەلیزەار رەسووڵی سەرەرای بارودۆخی نالەباری جەستەی، ئیجازەی مۆرخەسی پێ نەدراوە ، عەلیزەار پێشووتر بە ٣ ساڵ و نیو زیندان مەحکووم کرابوو کە دوای تهحهمۆلكردنی حوکمەکەی لە لایەن دادگای رژیم له شاری مەھابادەوە هه‌مدیسان بە ٣ ساڵی دیكه زیندان مەحکووم کرایه‌وە. جەماڵ قادر نژاد زیندانی سیاسی کە بە ٥ ساڵ زیندانی مەحکووم کراوە دوای تهحهمۆلكردنی ٤١ مانگ لە حوکمەکەی تا ئێستا ئیجازەی مۆرخەسی پێ نەدراوە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەدهست ئازاری گورچیلەوە دەناڵێنێ و تەنانەت چارەسەری پزیشکیشی بۆ نەکراوە و ئێستاش له وه‌زعێكی خراپی جەستەیی دا بە سەر دەبا .