مه‌حكوم كردنی گوشار له‌دژی هه‌ڵسووڕاوانی سه‌ندیكایی له‌ ئێران

237t

“به‌رنامه‌ی چاودێری به‌سه‌ر پشتیوانی له‌ داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ” به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك، چڕتربوونه‌وه‌ی ره‌وتی ئه‌زیه‌ت و ئازار، به‌دواداچوون و سه‌ركوتی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و سه‌ندیكایی له‌ لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ مه‌حكوم كرد.
ئه‌م رێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌ درێژه‌ی ره‌وتی ئه‌زیه‌ت و ئازاری قه‌زایی هه‌ڵسووڕاوانی سه‌ندیكایی زیندانیی به‌مه‌به‌ستی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حوكمی زیندانی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی هه‌ڵسووڕاوانی سه‌ندیكایی و كرێكاریی دیكه‌، خوازیاری ئازادی ئه‌وان و سه‌رجه‌م داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران بووه‌.