دزرانی چه‌ندین موجه‌سه‌مه‌ له‌ مه‌ریوان

60y (1)
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابروودا، په‌یكه‌ری “ئه‌حمه‌دبه‌گی كۆماسی” ناسراو به‌ “خاڵۆی كۆماسی” شاعیری به‌ناوبانگی کوردستان، له‌گه‌ڵ په‌یكه‌ری ٩ شاعیری دیكه‌ له‌ پاركی شانۆی مه‌ریوان دزران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ساڵی رابردوو به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی میرات و مێژووی ته‌ندیسی شاعێران، موجه‌سه‌مه‌ی ١٠ كه‌س له‌ شاعیرانی به‌ناوبانگ له‌ پاركی شانۆی مه‌ریوان دانرا. جێگای ئاماژه‌یه‌، هاوڵاتیانی ئه‌م شاره‌،دزرانی ئەم موجه‌سه‌مانه‌یان، به‌ کاری بەرپرسانی رژیم و گروپە توندڕۆ مەزهەبییەکان ناولێبردووه‌.