دزی ئاشكرای شاره‌داری رژیم له‌ خه‌ڵك له‌ شاری بانه‌

11y (2)
ژمارەیەک لە هاوڵاتییانی شاری بانە، شاره‌داری و شورای ئەو شارە بە “دزیکردنی ئاشکرا لە هاوڵاتییان” تۆمەتبار دەکەن.
ماوەی چەند رۆژێکە کەسانێک کە خۆیان بە (واحێدی سه‌دی مه‌عبه‌ری)ی شاره‌داری بانە دەناسێنن، بە شێوەی ئاشکرا پیادەڕەو و شوێنە گشتییەکان بە دەستفرۆش و کاسبکارانی شارەکە دەفرۆشن. مەئمورانی سەدی مەعبەر بڕی ٣٠٠ تا ٤٠٠ هەزار تمەن لە دەستفرۆشان وەردەگرن و پاش ماوەیەکیش وێڕای هەڵسووکەوتی نەشیاو، دەستفرۆشان لەو شوێنانە دەردەکەن. شایانی باسه‌ تا ئێستا دەیان دەستفرۆش لەلایەن مەئمورانی سەدی مەعبەرەوە شوینە گشتییەکانیان پێ فرۆشراوە و سەرەڕای سکاڵای دەستفرۆشان لەو بارودۆخه‌، به‌ڵام شاره‌داری شاری بانە هیچ وڵامێکی پێیان نەداوەتەوە.