ده‌ربازبوونی خه‌ڵك له‌ ناوچه‌كانی ژێر كونتڕۆڵی میلیشییاكانی نه‌یاری به‌شار ئه‌سه‌د له‌ ده‌ورووبه‌ری ده‌مێشق

15
له‌ یه‌كه‌میین قۆناغی رێككه‌وتنی نێوان ده‌وڵه‌تی سوورییه‌ و میلیشیاكانی نه‌یار، سه‌دان كه‌س له‌ دانیشووانی ناوچه‌ی “ئه‌لمۆعه‌ززه‌مییه‌”ی ده‌وروبه‌ری ده‌مێشق كه‌ له‌ ژێر كۆمنتڕۆڵی نه‌یاراندا بوو، له‌م ناوچانه‌ ده‌رباز بوون.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وری ٣٠٠ كه‌س له‌ دانیشتووانی ناوچه‌ی “مۆعه‌ززه‌مییه‌”، پاشی هه‌فته‌یه‌ك له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی داریا، رێككه‌وتنی نه‌یاران له‌گه‌ڵ رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ چوونه‌ده‌ر له‌ شاری داریا، ده‌ستیان كرد به‌ چوونه‌ده‌ر له‌م ناوچه‌یه‌. ئه‌م ناوچانه‌ ماوه‌ی ٣ ساڵ له‌ ژێر كونتڕۆڵی میلیشیا نه‌یاره‌كاندا بوو. بڕیاروایه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ بگوازرێنه‌وه‌ بۆ ئۆردوگاكانی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د. به‌ پێی ڕاپۆرتی كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به‌ رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، له‌ نێو ئه‌م كه‌سانه‌دا، زیاد له‌ ١٦٠ مناڵ به‌رچاو ده‌كه‌ون رێككه‌وتن له‌سه‌ر چۆڵكردنی ئه‌مشاره‌ له‌ حاڵێكدا كراو كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو ناوچه‌كانی نزیك له‌ شاری “داریا” چۆڵ كران كه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی میلیشیاكاندا بوو.