ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌ هاوكاری رژیم و گروپی تاڵبان

4
به‌رپرسانی ئه‌فغانستان وێڕای پێداگری له‌سه‌ر هه‌واڵی ئه‌گه‌ری رێكه‌وتنی رژیم و تاڵبان له‌سه‌ر گروپی “داعش”، نیگه‌رانی خۆیان له‌ نزیك بوونه‌وه‌ی “تاڵبان و تاران”، راگه‌یاند.به‌رپرسانی ئه‌فغانستان، “هاوكاری رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ نه‌یارانی چه‌كداری ده‌وڵه‌تی “ئه‌فغانستان”یان وه‌كوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیدی بۆسه‌ر ئه‌منیه‌تی ئه‌م وڵاته‌ له‌ قه‌ڵه‌مداوه‌. رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی مه‌جلیسی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ كه‌ پاكستان راشكاوانه‌ له‌ كاروباری ناوخۆیی “ئه‌فغانستان”دا ده‌خاڵه‌ت ده‌كات، به‌ڵام ئێستا “ئێران”یش هه‌وڵ ده‌دات كه‌ ئه‌م وڵاته‌، له‌گه‌ڵ كێشه‌ و گرفتی جیدی، به‌ره‌وڕوو بكاته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →