ده‌ركرانی‌ كرێكاران‌و كارمه‌ندانی‌ قه‌سری شیرین‌ و سه‌رپۆل زه‌هاب

665q
ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌ له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ كاریی ساڵی تازه‌، له‌سه‌ر بڕیاری‌ ئۆستانداریی‌ كرماشان، ٦ كه‌س له‌ كارمه‌ندانی‌ فه‌رمانداریی قه‌سری شیرین كه‌ له‌ سازمانی خه‌ده‌ماتیی شاره‌داریی كرماشان له‌ قه‌سری شیرین كاریان ده‌كرد، له‌سه‌ر کار ده‌ركران.
رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١٦ی مانگی خاکه‌لێوه‌ش خاوه‌نكارانی كارخانه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ سه‌نعه‌ت له‌ شه‌هره‌ك‌ سه‌نعه‌تیی سه‌رپۆل زه‌هاب ئه‌م كارخانه‌یه‌یان به‌ست ‌و كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌یان له‌سه‌ر كار ده‌كرد. شایانی باسه‌ خاوه‌نكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌م كارخانه‌‌یان به‌ نهێنی ‌‌و نایاسایی‌ بردووه‌ته‌‌ ده‌رێ. به‌شی سه‌ره‌كیی ئه‌م شیركه‌ته‌ كه‌ به‌ ناوی‌ “نه‌زمی‌ ئۆران” له‌ “نه‌زه‌رئاباد”ی‌ شاری‌ كه‌ره‌جه‌، كاره‌كه‌ی‌ دروستكردنی‌ ئامێری‌ وشككردنه‌وه‌ی‌ گه‌نمه‌شامی و سیلۆكانی‌ جووتیارییه‌. به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ كرێكاران،‌ خاونكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ بڕی هه‌قده‌ستی ٦ مانگی‌ كرێكارانی‌ بیمه‌كراو و نیوه‌ی‌ جه‌ژنانه‌ی‌ ساڵی‌ پاریشیان پێنه‌داون.