ده‌ركرانی‌ ٢٠ كرێكاری‌ كارخانه‌ی‌ سمیت ی بیجاڕ

404t

له‌ ماوه‌ی‌ ٢ هه‌فته‌ی رابردوودا نزیكه‌ی‌ ٢٠ كرێكاری‌ كارخانه‌ی‌ “سمیت”ی‌ بیجاڕ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی‌ ئه‌م كارخانه‌یه‌وه‌ ده‌ركراون.
به‌پێی‌ ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی‌ دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، كاربه‌ده‌ستانی‌ شیركه‌تی‌ “سمیت”ی‌ بیجاڕ له‌ ئۆستانی كوردستان هه‌وڵی‌ ده‌ركردنی‌ ٢٠ كرێكاری‌ لاوی‌ ئه‌م كارخانه‌یان داوه‌. هۆكاری‌ ده‌ركرانی‌ به‌كۆمه‌ڵی‌ ئه‌م كرێكارانه‌ تا ئێستاش نادیاره‌. شیركه‌تی‌ سمیتی‌ بیجاڕ، گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی پیشه‌سازیی‌ ئۆستانی كوردستان و له‌ شوماڵی غه‌ربی شاری‌ بیجاڕ هه‌ڵكه‌وتووه‌. شایانی‌ باسه‌ كه‌، زۆربه‌ی‌ كارگا و كارخانه‌ مام ناوه‌ندییه‌كان له‌كار كه‌وتوون و خاوه‌نكارانیش هه‌ر جاره‌ و به‌ بیانوویه‌ك، كرێكاره‌كانی‌ خۆیان له‌سه‌ركار ده‌رده‌كه‌ن.