دادگایه‌ك له مێسر “محه‌ممه‌د مورسی”، سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌م وڵاته‌ی به تۆمه‌تی سازماندارنی هێرشێك بۆسه‌ر زیندان و هه‌ڵاتنی چه‌ندین هه‌زار كه‌س له زیندانیان، له ساڵی ٢٠١١، به ئێعدام مه‌حكوم كرد.به پێی ئه‌م راپۆرته، ١٠٥ كه‌سی دیكه‌ش له لایه‌ن ئه‌م دادگایه‌وه حوكمی زیندانیان پێدراوه. به پێی راپۆرتی “بی بی سی”، ئه‌م هێرشه له مانگی ژانوییه‌ی ساڵی ٢٠١١ و له جه‌ریانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی حكومه‌تی “حوسنی موباره‌ك”، سه‌رۆك كۆماری پێشووی مێسر روییدا و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی به‌ندكراوی “ئه‌خوان و المسلمین” له‌وانه محه‌ممه‌د مورسی، توانیان له‌م زیندانه هه‌ڵ بێن.