ده‌ركرانی حوكمی ١٨ ساڵ زیندان له‌دژی سێ ژه‌نیار و فیلمساز

487q
دوو ژه‌نیار و فیلمسازێكی ئێرانی دوابه‌دوای ده‌رچوونی حوكم له‌ لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه‌ سه‌رجه‌م به‌ ١٨ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.
دادگای رژیم به‌ ده‌ركردنی حوكمێك “مێهدی ره‌جه‌بیان و یوسف عمادی” ژه‌نیار و “حوسین ره‌جه‌بیان” فیلمساز و وێنه‌گری سه‌رجه‌م به‌ ١٨ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرد. هه‌ركام له‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ به‌ تۆمه‌تی: “سووكایه‌تی به‌ موقه‌دسات” به‌ پێنج ساڵ زیندان و به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ له‌دژی رژیمیش”، به‌ یه‌كساڵ زیندان و چه‌ند میلیۆن تمه‌ن، جه‌ریمه‌ی نه‌ختی مه‌حكووم كراون. په‌روه‌نده‌ی ئه‌م سێ هونه‌رمه‌نده‌ كه‌ هه‌ر كام به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمه‌نی تا ده‌رچوونی حوكمی نه‌هایی له‌ زیندان ئازاد كراون، هه‌ر ئێستا له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌دا له‌ حاڵی پێڕاگه‌یشتن دایه‌.