ده‌ركرانی ده‌یان كه‌س له‌ مامۆستایانی ئاشتیی له‌ توركییه‌

13
رۆژی هه‌ینی ڕاگه‌یه‌نه‌را كه‌ لانیكه‌م ٤٠ كه‌س له‌ مامۆستایانی ئاشتیی له‌ توركییه‌ ده‌ركراون.
به‌ دوای ده‌ركردنه‌كانی ئه‌م رۆججببڤڤژانه‌ی دوایی، كۆی ئه‌و كه‌سانه‌یكه‌ له‌ توركییه‌ ده‌ركراون ده‌گاته‌ ٤٠ هه‌زار كه‌س. له‌ كۆی ٢ هه‌زار و ٣٤٦ كه‌س له‌ فه‌رمانبه‌رانی خوێندنی باڵای توركییه‌ له‌ دوای كوده‌تای سه‌رنه‌گرتووی مانگی ژولای، له‌ سه‌ركار لادراون. كۆمه‌ڵه‌ی “مامۆستایانی ئاشتیی” كه‌ هه‌واڵی ده‌ركرانی ٤٠ ئه‌ندامیان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، بریتین له‌ هه‌زار مامۆستای زانكۆ و توێژه‌ری توركییه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی واژۆكردنی به‌یانێكه‌وه‌، به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ بۆ سه‌ر شاره‌كانی كوردستان و كوشتاری كه‌سانی مه‌ده‌نیی، ناڕه‌زایه‌تییان كردبوو. شایانی باسه‌ كوده‌تای سه‌رنه‌گرتووی توركییه‌ كرایه‌ بیانوویه‌ك بۆ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان هه‌تا سیاسه‌ته‌ سه‌ركوتگه‌رانه‌كانی خۆی له‌ ئاست چالاكانی كورد و چه‌پگه‌را توندتر بكاته‌وه‌