له ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی رابردوودا نزیكه‌ی ١٢٠ كرێكاری پسپۆڕ و به پێشینه‌ی فازه‌كانی ١٩، ١٣ی به‌شی حه‌فاری ناوچه‌ی عه‌سه‌لوویه پێش له كۆتایی ئێعتباری گرێبه‌سته‌كانیان، له‌سه‌ركار ده‌ركران.
كرێكاران ده‌ڵێن، خاوه‌نكار له حاڵێكدا به بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ی پێشوو و پێش له كاتی دیاریكراو له‌سه‌ركار ده‌ریكردوون كه چالاكی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه كاری تێدا ده‌كه‌ن، هه‌روا به‌رده‌وامه. ئه‌م كرێكارانه كه هه‌موویان هێزی پسپۆڕ و فهنین، له سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی ٨٠وه تا ئێستا له پڕۆژه‌كانی له حاڵی ساخت و به‌هره‌به‌رداری ناوچه‌ی تایبه‌تی عه‌سه‌لویه كار و چالاكیان كردووه. ده‌وترێت ئه‌م ئیخراج كردنانه دوای ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی ئه‌م رۆژانه‌ی رابردووی كرێكارانی فازی ١٣ی ناوچه‌ی تایبه‌تی عه‌سه‌لویه روویداوه.