ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی زیندانیانی سیاسی له‌سه‌ر ئێعدام كردنی مه‌نسوور ئاروه‌ند

455y
ژماره‌یه‌ك له‌ زیندانیانی سیاسی له‌ زیندانی مه‌هاباد له‌سه‌ر ئێعدامی هه‌ڵسووڕاوی سیاسی مه‌نسوور ئاروه‌ند، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌.به‌ پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤی كوردستان، ٢٠ كه‌س له‌ به‌ندكراوانی سیاسی له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری مه‌هاباد به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، ئێعدامی مه‌نسوور ئاروه‌ندیان به‌ توندی مه‌حكوم كرد. هه‌روه‌ها له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌ دا رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی جۆزه‌ردان، فێدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی كوردستانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی ده‌ڕبرینی ناڕه‌زایه‌تی، به‌ هۆی ئێعدام كردنی مه‌نسوور ئاروه‌ند، به‌ به‌شداری هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و مه‌ده‌نی و هاوڵاتیانی دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، له‌ به‌رده‌م پاركی “شانه‌ده‌ر” له‌ شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →